سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت، له‌ دوای ٢٥ ساڵی‌ تەمەنتان هێشتا پیشەییانە و راستگۆیانە متمانەی خەڵکی کوردستانتان بۆ خۆتان پاراستووە.

دەقی پیرۆزباییەکە

بەڕێزان لە كه‌ناڵی‌ (كوردسات) ی سەنگین و ماڵی ھەموان 

جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان پێشکەش ئەکەم وه‌ك نۆبه‌ره‌ی‌ کەناڵی ئاسمانی‌ له‌ كوردستان و پێشەنگ لە برەودان بە بواری پەروەردە وكەلتوری‌ ‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی‌ كوردستانیی‌، له‌ دوای ٢٥ ساڵی‌ تەمەنتان هێشتا پیشەییانە و ڕاستگۆیانە متمانەی خەڵکی کوردستانتان بۆ خۆتان پاراستووە.

دکتۆر ئامانج ڕەحیم 

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران