دەزگای ئاسایشی هەرێم پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دەزگای ئاسایشی هەرێم پیرۆزبایی ٢٥ـەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات و دەڵێت، کوردسات وەک هەمیشە دەنگی کوردان و ماڵی کوردان بووە.
دەقی پیرۆزباییەکە
پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات
دەزگای ئاسایش هەرێم، لەساڵیادی دامەزراندنی (کەناڵی کوردسات) گەرمترین پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و سەرجەم میدیاکار و ڕۆژنامەنووسانی کەناڵەکە دەکات.
کەناڵی کوردسات بۆ ماوەی چارەکە سەدەیەکە بێوچان لە پیشەییبوون و دڵسۆزی و خۆبەخشی بۆ گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروست خزمەت دەکات.
کوردسات وەک هەمیشە دەنگی کوردان و ماڵی هەموان ببووە و ئەزموونی کارکردنی ئەم کەناڵە، وایکردوە هەمیشە پێشەنگ بێت و هیوای کاری زیاتر و بەرەوپێشچوونتان بۆ دەخوازین.
دەزگای ئاسایشی هەرێم