رەوەزی احمد شاد ، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، ". بەوپێیەی کارەکانتان بەوپەڕی هەستی بەرپرسیارانە و بەرۆحیەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و بە ڕەچاوکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان بە ئەنجام گەیاندووە "

دەقی پەیام

بەرێزان بەرێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردساتى خۆشەویست

بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم کەناڵە ئازیزەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ ئەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ ئەخوازم.

بەوپێیەی کارەکانتان بەوپەڕی هەستی بەرپرسیارانە و بەرۆحیەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و بە ڕەچاوکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان بە ئەنجام گەیاندووە، بۆیە هەمووکات جێگەی شانازین بۆ میدیای کوردی.

هیوادارم کوردساتی هەمووان، بەردەوام لەگەشەکردن و بەرەوپێشچووندابێت لەهەموو بوارەکاندا.

 

 

رەوەزی احمد شاه