رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان: کوردسات هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە کاریکردوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، ". دەزگای میدیایی کوردسات هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پیشەییانە و بە بێ جیاوازی کاری کردوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا"
دەقی پەیام
پیرۆزباییڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات
بەرێزان ، ھاورێیان و ئازیزانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەناوی گشت کارمەندانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پیرۆزبایی٢٥ ساڵیادی دامەزراندنی کوردساتتان لێ دەکەین . دەزگای میدیایی کوردسات هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پیشەییانە و بە بێ جیاوازی کاری کردوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و پاراستنی پەرژەوەندی باڵای منداڵان. کوردسات هەمیشە بە گرنگیەوە کاری کردوە بۆ دەرخستنی بەهرە و توانای منداڵان و گەنجان و هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی منداڵپارێزی کوردستان بووە لە کاروچالاکییەکانی بۆ خزمەتکردنی منداڵ و گەنجان بەبێ جیاوازیو هەڵوێستی نەگۆڕی بەرز دەنرخێنین.
ئومێدەوارین ساڵی نوێ ساڵی بەرەوپێشچونی زیاتری کوردسات بێت بۆ هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لە پێناوی پاراستنی مافەکانی منداڵ.
دووبارە پیرۆز بێت ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان