بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردساتەوە، پرۆفیسۆر د. هوشیار عبدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، کوردسات بووه‌ته‌ بەشێكی سەرەكی مێژووی میدیای كوردی‌ بینراو لە كوردستاندا".

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات، لە 25 ساڵەی یۆبیلی زیوینی یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتی سەنگین، بەناوی خۆم و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گەرمتان ئاراستە دەكەم و هیوادارم وەك هەمیشە لە لوتكه‌ی سەركەوتن و ڕاستگۆیی و بوێری و روماڵی میدیایی به‌رده‌وامدا بمێننەوە.

ماندووبوون‌و شه‌ونخونی و كاری میدیایی (25) ساڵه‌ی ڕابردووتان بەرز دەنرخێنین، بێگومان بووه‌ته‌ بەشێكی سەرەكی مێژووی میدیای كوردی‌ بینراو لە كوردستاندا.

كوردسات هه‌میشه‌ ده‌نگ و ڕه‌نگی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بووه‌، به‌تایبه‌تی بایەخێکی زۆری بە زانكۆكان و خوێندكاران و مامۆستایان داوه‌و وه‌ك قه‌ڵایه‌كی مه‌زن له‌پشت پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانمان بووه‌ به‌ئاراسته‌ی پشاندانی جوانیه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی به‌ ناوخۆو دنیای ده‌ره‌وه‌ش.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌تان لێ پیرۆز ده‌كه‌ین ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین کە لەساڵی نوێی کارکردنیشتاندا داهێنان و نوێگەریی میدیایی زیاتر پێشکەش بەبینەران بکەن.

پرۆفیسۆر دكتۆر هوشیار عبدوڵا عه‌زیز

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

31 ی كانونی دووه‌می 2024