د. جوان ئیحسان فوزی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، " کوردسات هەمیشە بەرنامە و پڕۆگرامەکانی لە ناخی تاك بەتاکمانەوە هەڵقوڵاوە و لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکانی گەلی کورددا رۆشتووە و کەناڵی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بووە".

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بەڕێوەبەرو ستاف و کارمەندانی ماندونەناسی دەزگای میدیایی کوردسات

بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتی ئازیزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەدەکەم . کەناڵی کوردسات کەناڵی هەموو نەتەوەو پێکهاتەکانی گەلی کوردە و هەموومان بەکەناڵی خۆمانی دەزانین چونکە هەمیشە بەرنامە و پڕۆگرامەکانی لەناخی تاك بەتاکمانەوە هەڵقوڵاوەو لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکانی گەلی کورددا ڕۆشتووە و کەناڵی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بووە . دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم هەر درەوشاوەو سەرکەوتووبن و بەردەوام بن لەپێشکەشکردنی کاری جوان وبەرنامەی بەسوود .

 

د. جوان احسان فوزی

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان