بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردساتەوە، خانەوادەی کاکەمەم بۆتانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکەن و دەڵێن، " کوردسات، توانیویەتی دەنگی هەمووان بێت، لەهەمان کاتدا لەگشت بوارەکاندا جێی پەنجەی دیاربووە، بەتایبەت رۆشنبیری و کەلتووری و کۆمەڵایەتی".

دەقی پەیامەکە...

بەرێزان بەڕێوبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز

بەبۆنەی یۆبیلی زیوینی دامەزراندنی کەناڵەکەتانەوە، پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

کوردستان لەسەرەتایی دامەزراندنیەوە بە دەنگ و رەنگێکی کوردانە، دەستی پێکرد، لەماوەی بیست و پێنج ساڵەی تەمەنیی سەنگین و بەرپرسانە لەناو ئەو جەنجاڵیەیی میدیایەیدا مامەڵەی کردووە، هیوادارین لەسەر هەمان رێچکەی خۆتان بەردەوام بن.

کوردسات، توانیویەتی دەنگی هەمووان بێت، لەهەمان کاتدا لەگشت بوارەکاندا جێی پەنجەی دیاربووە، بەتایبەت رۆشنبیری و کەلتووری و کۆمەڵایەتی.

هیوادارین لەماوەی کارکردنی داهاتووتان ئەو رێچکە پڕ لەبەرپرسیارێتیە بپارێزن و وەکو هەمیشە لەناو هەموو مالێکی کوردستاندا بن، دروشمی کوردسات دەنگی هەمووانە، بە گەشاوەیەوە بهێلنەوە.

خانەوادەی کاکەمەم بۆتانی

 

۳۱ی ۱۲ی ۲۰۲٤