رزگار حاجی حەمە: کوردسات هەمیشە راستگۆ و کوردانە پەیامەکانی گەیاندووە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەبۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردساتەوە، رزگار حاجی حەمە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگای میدیایی کوردسات کرد و رایگەیاند، لە ماوەی چارەکە سەدەی تەمەنی پڕ لە شانازیدا، کوردسات هەمیشە راستگۆ و کوردانە و پیشەییانە پەیامەکانی خۆی گەیاندووە و بووەتە دەنگ و رەنگی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
دەقی پەیەمەکە...
پیرۆزبایی
بەرێزان؛ بەڕێوەبەر و راگەیاندکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (کەناڵی ئاسمانی کوردسات)ەوە، گەرمترین پیرۆزیاییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
لە ماوەی چارەکە سەدەی تەمەنی پڕ لە شانازیدا، کوردسات هەمیشە راستگۆ و کوردانە و پیشەییانە پەیامەکانی خۆی گەیاندووە و بووەتە دەنگ و رەنگی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پارێزەری فەرهەنگ و زمان و کەلتور و بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری.
هەر بۆیە بە راستی کوردسات بۆتە ماڵی هەموومان و جێگەی لە ناو دڵی هەموو کوردێکدا کردۆتەوە.
هیوادارم بۆ ئایندە، دەزگای میدیایی کوردسات بەهەمان گوڕو تینی تەمەنی پڕ لە بەخشینی، بەردەوام بێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەی و گەشەی زیاتر بەخۆی بدات.
دووبارە پیرۆزە
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن