شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " لەهەمان كاتتدا متمانە پێكراوی زانیاری و گەیەنەرێكی ئەمانەت پارێزراوبوون و رەنگدانەوەیەكی پەروەردەیەیی گرنگتان لەسەر كۆمەڵگە جێهێشتووە.

 

دەقی پەیام

پەیامی پیرۆزبایی 25هەمین ساڵیادی دامەزراندنی  میدیایی كوردسات 

هەڤاڵانم لەمیدیایی سەنگین و بەئەزمونی كوردسات 

پیرۆزبایی 25 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات-تان لێدەكەم و هیوای بەردەوامی و دەومەڵەندخوازی و داهێنانی كاری میدیاییم بۆتان هەیە.

وەك روونە، ئەزموونی چەندین ساڵەی كاركردنتان و خەرمایی دەوڵەمەنی بەرهەمی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و سیاسی و هونەریتان دەرخەری ئەوپەڕی سەنگینی و جوانتركردنی میدیایی كوردی بووە، سەرەڕای ئەوەی خوێندنگایەكی زانستی كاری رۆژنامەوانی و تەكنیكی راگەیاندن و بوارە جیاوازەكان بوون، هۆكاری پێگەیاندنی چەندین كادیری لێهاتوون و جێدەستان دیارە.

لەهەمان كاتتدا متمانە پێكراوی زانیاری و گەیەنەرێكی ئەمانەت پارێزراوبوون و رەنگدانەوەیەكی پەروەردەیەیی گرنگتان لەسەر كۆمەڵگە جێهێشتووە.

لەكۆتاییدا هیواخوازم وەك چۆن ساڵ بەساڵ بەرهەمی بەپێزو سەردەمیانەتان پێشكەشكردوە، ئەو رێگەیە رەنگڕێژو گوڵباران بكەن بەكاری نوێترو فراوانتر.

 

شێركۆ میروەیس

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین