فەیسەڵ کریم خان برادۆستی: کوردسات لەماوەی کارکردنیدا پیشەییانە پەیامەکانی گەیاندووە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
فەیسەڵ کریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، دەزگای میدیایی کوردسات لە ماوەی کارکردنیدا، پیشەییانە پەیامەکانی گەیاندووە.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان/ لە دەزگای میدیایی کوردسات-ی ئازیز و خۆشەویست
لە (٢٥)مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات جوانـترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردساتی خۆشەویست دەکەم، بە ئومێد و هیوایی زۆرەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاترتانم.
لە ماوەی کارکردنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیشەییانە پەیامەکانی گەیاندوون.
پاراستنی شوناس و کلتور و فەرهەنگی کوردی ئەرکی سەرەکی دەزگاکەتان بووە، هەر ئەمەش وایکردووە کوردسات ببێتە دەنگ و رەنگی هەموو کوردان.
دووبارە یادی (٢٥)مین ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردسات پیرۆزبـێت.
فیصل کریم خان برادۆستی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان