بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی: کوردسات لە ماوەی کارکردنی دەنگ و رەنگی هەموو کوردێک بووە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی ، بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " کوردسات لە ماوەی کارکردنی دەنگ و رەنگی هەموو کوردێک بووە ".
دەقی پەیام
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كارمەند و ڕۆژنامەنوسانی دەزگای میدیایی كوردسات
بابەت/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی (25)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات لە ناخی دڵمەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەکتان دەكەم، هیواخوازم ساڵی نوێی كاركردنتان ساڵێکی پڕ بەرهەم بێت.
کوردسات لە ماوەی کارکردنی دەنگ و رەنگی هەموو کوردێک بووە، بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی و نەتەوەیی، خزمەتی کلتوور و پرسی کوردی کردووە، کە ئەمەش وایکردووە ببێتە کەناڵێکی رەسەن و خاوەن پرسێکی نەتەوە، هەروەها مانەوەی لە نێو جەنجاڵی و زۆری میدیادا، بەڵگەی سەرکەوتوویی رەسەنی کەناڵەکەیە کە خاوەن رێبازێکی جوان و سەنگین و خاوەن بەها و ئامانج بووە.
لەپاڵ ئەم خزمەت بێوێنەدا، کوردسات لایەنی سیاسی و شیکردنەوەی هاوکێشە سیاسییەکانی لە یاد نەکردووە و بەشێک بووە لە پڕۆژەیەکی گەورەی هۆشیاری سیاسی، بۆیە کوردسات لە هەموو روویەکەوە ئەستێرەیەکی گەشی میدیای کوردییە.
جارێكی دیكە، یادی دامەزراندنی كوردساتی ئازیز لە گشت لایەكتان و بینەرانی پیرۆز دەكەم ، هیواخوازم هەمیشە سەركەوتوو بن و كوردساتیش هەمیشە لە پێشكەوتن و گەشەوەیدا ببینم.
مقدم
رؤوف ملك مظفر رؤوف
بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی