کۆماندۆی کوردستان: کەناڵی کوردسات کەناڵێکی سەلار و سەنگینە و شانازی بە بوونی ئەو کەناڵە ڕەسەنە کوردییەوە دەکەینج
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " کەناڵی کوردسات کەناڵێکی سەلار و سەنگینە و شانازی بە بوونی ئەو کەناڵە ڕەسەنە کوردییەوە دەکەین".
دەقی پەیام
پیرۆزبایی...
کەناڵی کوردسات کەناڵێکی سەلار و سەنگینە و شانازی بە بوونی ئەو کەناڵە ڕەسەنە کوردییەوە دەکەین.
لەیادی 25 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئازیزی پڕخزمەتی هونەری و کەناڵی سەنگینی کوردان "کوردسات"دا، پیرۆزبایی لە تەواوی کارمەندانی ئەو کەناڵە خۆشەویستە و تەواوی کوردستانیان دەکەین، خوازیارین کەناڵەکەتان هەمیشە لەکەناڵە پڕ بینەر و سەنگین و سەلارەکەی کوردستان و میدیایی کوردیدا ببینین.
کوردسات ئەو کەناڵەیە پڕە لە کاری جوان و مکوڕە لەسەر پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بۆیە لە چوارچێوەی خێزان ترست لەوە نیە بە دیار ئەو شاشە ڕەنگینەوە دابنیشیت، ئەمە وایکردووە هەمیشە کەناڵەکەتان لەڕیزبەندی کەناڵە پڕ بینەرەکاندا ببینین، دەخوازین بەردەوام بن لە خزمەت بە هونەرو کەلتوری ڕەسەنی کوردی کاری باشتر پێشکەش بە بینەرەکانتان بکەن.