د.نەرمین معروف: کوردسات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کەناڵی خێزان و کۆمەڵگە و برەودان بە کلتور و هونەری کوردی بووە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
د.نەرمین معروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەبۆنەی یادی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندان و رۆژنامەنووسانی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "کوردسات هەمیشە میدیایەکی سەنگین بووە و پابەندی بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی و داب و نەریتی باڵای کۆمەڵگەکەمان بووە".
دەقی پەیامەکە...
پیرۆزە یادی دامەزراندنی کوردسات
بەبۆنەی یادی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندان و رۆژنامەنووسانی ئەو کەناڵە جوانەی کوردستان دەکەم.
وەک کوردێک شانازی بە بوونی کەناڵی "کوردسات" دەکەم، چونکە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کەناڵی خێزان و کۆمەڵگە و برەودان بە کلتور و هونەر و فەرهەنگی کوردی بووە و هەمیشە میدیایەکی سەنگین بووە و پابەندی بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی و داب و نەریتی باڵای کۆمەڵگەکەمان بووە.
کەناڵی کوردسات لە سەرەتاوە تا ئێستا، ئەو کەناڵە بووە کە خێزان بەبێ دوودڵی و بەچێژەوە بەدیار دراما و بەرنامە جوان و رەنگاڵەکانییەوە کاتیان بەسەربردووە، بەهیوام رۆژ بە رۆژ ئەو کەناڵەمان لە گەشە و بەرەپێشچوون بەردەوام بێت و زیاتر خزمەت بە بینەرانی بکات و هەروا بە سەنگینی و کەناڵی خێزان بمێنێتەوە.
بەندە بەشانازییەوە بەردەوام و بێ دودڵی لێدوانم بۆ ئەو کەناڵە سەنگینە داوە و لە پێشینەی ئەو کەناڵانەیە بۆ من کە قسەیان بۆ دەکەم و بەشداری بەرنامەکانیان دەکەم.
دووبارە پیرۆزە لە هەمووان....
د.نەرمین معروف غفور
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق