شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، "کوردسات میدیایەکی پێشکەوتوو و سەنگینی کوردستانە، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتاکو ئێستا بەرپرسیارانە و پیشەییانە کاریکردووە و لە ئاستێکی باڵای کاری رۆژنامەوانیدایە".

دەقی پەیامەکە...  

بەرێوەبەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگایی میدیایی کوردسات

پیرۆزبایی 25هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵـی کوردسات- تان لێدەکەم.

کوردسات، میدیایەکی پێشکەوتوو و سەنگینی کوردستانە،

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتاکو ئێستا بەرپرسیارانە و پیشەییانە کاریکردووە و لە ئاستێکی باڵای کاری رۆژنامەوانیدایە.

کوردسات، ڕۆڵی باڵای هەبووە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیی و پێکەوەژیان و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردن بە ئەدەب و هونەری ڕەسەنی کوردی و پاراستنی زمان و کلتوور و شوناسی نەتەوەییمان.

هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

 

شۆڕش ئیسماعیل

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

31ـی کانونی یەکەمی 2024