سەرۆکی دەزگای لوتکە: کوردسات دەنگ و ڕەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی گەلی کوردستانە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە، بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، " کوردسات دەنگ و ڕەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی گەلی کوردستانە، کوردسات مینبەر و ماڵە رەنگین و قەشەنگەکەی کوردستانیانە لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە".
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان دەزگای میدییای کوردسات
بەبۆنەی 25 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات و سەری ساڵی نوێوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەر و کارمەندان و میدیاکارانی دەزگای میدییای کوردسات دەکەم.
کوردسات دەنگ و ڕەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی گەلی کوردستانە، کوردسات مینبەر و ماڵە رەنگین و قەشەنگەکەی کوردستانیانە لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم هیوادارم بەردەوام بن لەبەرنامەی نوێ و تازەگەری.
هیوای لەش ساغی و تەمەندرێژی بۆ ستافە ئازیزەکەتان دەخوازم.
ئاری جەلال
سەرۆکی دەزگای لوتکە
2024/12/31