سەرۆکی زانکۆی گەرمیان :کوردسات بە کارکردنی سەلماندوویەتی کە ماڵی هەمووان و دەنگ و ڕەنگی کوردان بووە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " هەمیشە كوردسات میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیار بووە لەبەرامبەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا "
دەقی پەیام
پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات لە تەواوی کارمەندان و بەڕێوەبەری دەزگاکە دەکەم.
هەمیشە كوردسات میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیار بووە لەبەرامبەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا و خزمەتێکی زۆریشی بە هونەر و کەلتوری ڕەسەنی کوردی کردووە.
کوردسات بە کارکردنی سەلماندوویەتی کە ماڵی هەمووان و دەنگ و ڕەنگی کوردان بووە، هەر بۆیە لەساڵی نوێی کارکردنتاندا هیوای زیاتر بەرەو پێشچون و سەرکەونتی بەردەوامتان بۆ دەخوازم
دووبارە یادی کەناڵە ئازیزەکەتان پیرۆز بێت
پرۆفیسۆر دکتۆر ئاراس فەریق زەینەڵ
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان