بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات دەڵێت، "هیوادارین کەناڵەتان گەشاوەتر بێت و زیاتر و زیاتر سەنگین بێت، لە ساڵی نوێی تەمەنی کوردساتدا بەردەوامبن لە داهێنان".

دەقی پەیامەکە...

سڵاوێکی گەرم...

لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە درەوشاوەکەتان و بەبۆنەی (٢٥)ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی درەوشاوەی تەمەنییەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەین…

هیوادارین کەناڵەتان گەشاوەتر بێت و زیاتر و زیاتر سەنگین بێت و جێگەی و پێگەی خۆی لە دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بکاتەوە…

هەر بەم بۆنەیەوە دەستخۆشیی و ماندونەبوونی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندە ماندوو نەناسەکانتان دەکەین و هیوای لەشساغی و سەرکەوتتنتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین لەساڵی نوێی تەمەنی کوردساتدا بەردەوامبن لە داهێنان.

هەربژین و سەرکەوتووبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

٢٠٢٤/١٢/٣١