نەژاد نەجم سەرۆکی گروپی شانۆی هەوار: جوانی کوردسات لەوەدایە کە 25 ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە بۆ پاراستنی کەلتور و داب ونەریتی کوردی ڕەسەن
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
نەژاد نەجم سەرۆکی گروپی شانۆی هەوا بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " جوانی کوردسات لەوەدایە کە 25 ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە بۆ پاراستنی کەلتور و داب ونەریتی کوردی ڕەسەن"
دەقی پەیام
یادی 25 ساڵەی کوردسات پیرۆزبێت ،
کوردسات کەناڵی خێزان و هونەر و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ، 25 ساڵە بەهای کەلتور و ئەدەب و هونەری کوردی راستەقینە دەپارێزن ، جوانی کوردسات لەوەدایە کە 25 ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە بۆ پاراستنی کەلتور و داب ونەریتی کوردی ڕەسەن ،
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵی کوردسات دەکەین
کە ماڵی هونەرو هونەرمەندانە ،
نەژاد نەجم سەرۆکی گروپی شانۆی هەوار