بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: دەکرێت بڵێین و شاهیدی ئەوەین کوردسات یەکێکە لە کەناڵە سەنگین و درەوشاوەی کوردستان
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د. زێندین مەولود ئامۆکەیی بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " دەکرێت بڵێین و شاهیدی ئەوەین کوردسات یەکێکە لە کەناڵە سەنگین و درەوشاوەی کوردستان"
دەقی پەیام
بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی کەناڵی کوردساتەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەر و کارمەند و ستافە بەڕێزەکەی دەکەین.
دەکرێت بڵێین و شاهیدی ئەوەین کوردسات یەکێکە لە کەناڵە سەنگین و درەوشاوەی کوردستان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەمیشە بابەتیانە و بەبێ جیاوازی دەنگ و داواکاری هاووڵاتیانی بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە و هاوسەنگی پاراستووە، چاوەڕوانی ئەوە لە کوردسات دەکرێت کە وەک ساڵانی ڕابروو لەساڵی نوێی تەمەنیدا بەرنامە و پرۆژەی جوانتر ببینین و هەمیشە خزمەت بە دۆزی رەوای کورد و هەرێمی کوردستان بکات.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی