کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان: کوردسات کاری کردووە بۆ بەرەو پێشبردنی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ، بۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی دەزگاکەی کردووە دەڵێت، " لە ماوەی ئەم ٢٥ ساڵەدا، کوردسات نەک تەنها وەک دەزگایەکی میدیایی، بەڵکو وەک ماڵێکی گەرم و ئارام خزمەتی بە هەموو گەنجان و خوێندکارانی کوردستان کردووە".
دەقی پەیام
کوردسات ..ساتێک بۆ گەنجان و خوێندکاران
بە ناوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیایی کوردسات دەکەین بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا
چارەکە سەدەیەک خزمەتی بێوچان... چارەکە سەدەیەک لە گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن... چارەکە سەدەیەک لە پاڵپشتی کردنی گەنجان و خوێندکاران... ئەمەیە چیرۆکی کوردسات.
لە ماوەی ئەم ٢٥ ساڵەدا، کوردسات نەک تەنها وەک دەزگایەکی میدیایی، بەڵکو وەک ماڵێکی گەرم و ئارام خزمەتی بە هەموو گەنجان و خوێندکارانی کوردستان کردووە. لە ڕێگەی پرۆگرامە بەپێز و بەسوودەکانیەوە، بێوچان کاری کردووە بۆ بەرەو پێشبردنی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ، لەم یادە پیرۆزەدا، سوپاسی ماندووبوون و هەوڵەکانتان دەکەین کە هەمیشە دەرگاکانتان بە ڕووی گەنجان و خوێندکاراندا کراوە بووە و بوونەتە پردێک لە نێوان زانست و کۆمەڵگادا.
هیوادارین لە داهاتووشدا، کوردسات بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر و گەورەتر. ڕێگای پێشکەوتن و سەرکەوتن بۆ گەنجەکانمان ڕووناک بکاتەوە.
پیرۆز بێت یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردسات.
سەرکەوتوو و سەربەرز بن.