بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگاکە دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆ کوردسات لوتکەی شانازی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی میدیایی و بەخشینی بەها جوانەکانی کوردەواری و لەخۆگرتنی تاک و خێزانە.

دەقی پەیامەکەی بێگەرد تاڵەبانی...

هاورێیانی ئازیزم لە دەستەی سەرپەرشتیاری و بەرێوەبردن و ستافی کارمەندان و تیمە ماندوو نەناسەکانی دەزگایی میدیایی کوردسات....

بەبۆنەی(25) مین ساڵوەگەری دامەزراندن و هاتنەکایەی دەزگایی میدیایی کوردسات، گەرمترین و ناوازەترین پەیامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم، هەمیشە کوردسات بە هۆی شەونخونی و کاری بێووچان و داهێنان و پێشکەووتنخوازی ئێوە، ماوەی چەندین ساڵە میوانە دڵخواز و سەنگینەی هەموو مالێکی کوردستانیانە، ئەمڕۆ کوردسات لوتکەی شانازی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی میدیایی و بەخشینی بەها جوانەکانی کوردەواری و لەخۆگرتنی تاک و خێزانە، بەرەچاوکردنی خواست و نەریت و مۆراڵی کۆمەڵگا و بنەما جیهانییەکانی میدیایی و پیشەیی..

بەم بۆنەیەوە وێرایی دەستخۆشی و سوپاسی بێ پایانمان، هیوادارین کە دەزگایی میدیایی کوردسات هەمیشە پێشەنگ و رێچکەشکێن و میوانە ئاشتیخوازەکەی هەموو ماڵێک بێت و ئێوەش بەردەوامبن لە پەخشکردنی بەرنامە و داهێنانی جوانی میدیایی، دووبارە پیرۆز بێت ئەم یادە پر ئەزموون و شکۆیە لە ئێوە و لە ئێمە و سەرجەم کوردستانیانی ئازیز.

بێگەرد تاڵەبانی