فەرماندەی هێزەکانی ۷۰: راستگۆیی لە گەیاندنی پەیامەکان وایکردووە کوردسات هەمیشە ناوازە دەرکەوێت
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لیوار رکن عومەر ساڵح حسن فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی به‌ڕێوه‌به‌ر، میدیاكاران، كارمه‌ندانی ده‌زگاکە دەکات و دەڵێت، " کوردسات بە لانەدان لە به‌ها جوانەکانی كورده‌واری و ئیتیکی كاری ڕۆژنامەوانی جێگای خۆی لەدڵی هەموو تاکێکی کوردا کردووەتەوە".
دەقی پەیامەکە...
به‌بۆنه‌ی یادی (۲٥) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و میدیاكاران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگای میدیایی كوردسات ده‌كەین، هیوای پێشكه‌وتنی زیاتر و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین.
ھیوادارین وه‌ك ھه‌میشه دەزگاکەتان له خزمه‌ت گه‌یاندنی ڕاستیی رووداوه‌كان و بیروڕا جیاوازه‌كان بێت و ببێته سەکۆی هەموو ڕەنگەکان بێ جیاوازی و ناوەندێک بێت بۆ گەیاندنی خەم و داواکاری هاووڵاتیان و چاودێرێكی ڕاسته‌قینه بێت له سەرجەم ئاست و بوارەکاندا.
کوردسات بە لانەدان لە به‌ها جوانەکانی كورده‌واری و ئیتیکی كاری ڕِۆژنامەوانی جێگای خۆی لەدڵی هەموو تاکێکی کوردا کردۆتەوە، داهێنانی بەردەوام و ڕاستگۆیی لەگەیاندنی پەیامەکان وایکردوە کوردسات هەمیشە ناوازە دەرکەوێت مۆرك و سیمایەکی تایبه‌ت به خۆی هەبێت و ببێتە دەنگی هەموو تاکێکی کورد لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، پڕاو پڕ هەڵگری درووشمەکەی "كوردسات ده‌نگ و ڕەنگی كوردانه، كوردسات ده‌نگی هه‌مووانه" بێت.
دووباره ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌ناڵه كوردییه ڕەسەنە له به‌ڕێوه‌به‌ران و میدیاكاران و سه‌رجه‌م کارمەندانی پیرۆزبێت، به هیوای گەشەسه‌ندنی زیاتر و سه‌ركه‌وتنی بەردەوام.
لیوار رکن
عومەر ساڵح حسن
فەرماندەی هێزەکانی ۷۰
٣١کانونی یەکەمی ٢٠٢٤