وەزیری پلاندنانی هەرێم: کوردسات تاکە کەناڵی دڵخوازی کۆمەڵگە و خێزانی کوردییە
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە.
دەقی پەیامەکە
ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات پیرۆزبێت
بەرێزان بەڕێوبەر و کارمەندانی دەزگای میدیای کوردسات
گەرمترین پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە سەنگین و ڕەسەنەکەتان لێدەکەم
کوردسات ۲٥ساڵە خزمەت بە زمان و کلتور و ئادابی جوانی کوردەواری دەکات، تاکە کەناڵی دڵخوازی کۆمەڵگە و خێزانی کوردییە کە تائێستا سەنگ و پێگەی خۆی پاراستووە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم
د. دارا ڕەشید
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم