سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردسات دەکات و دەڵێت، "بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کادرانی دەزگاکە دەکەم، هیوای بەردەوامیی گەشەپێدان و سەرکەوتنتان بۆدەخوازم
دەقی پەیامەکە
بەڕێز دەزگای میدیایی کوردسات
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کادرانی دەزگاکە دەکەم، هیوای بەردەوامیی گەشەپێدان و سەرکەوتنتان بۆدەخوازم، لە خزمەتکردنی عێراق و کوردستان لەرووی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی.
هیوادارین دەزگای میدیایی کوردسات گرنگی بە بەهاکانی لێبوردەیی، رێزگرتن لە ئازادییەکان و چەسپاندنی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بدات و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت بۆ گەشەسەندنی زیاتر.
شاد و سەرکەوتو بن.