شاهۆعوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، پیرۆزبایی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکات و دەڵێت، "كوردسات هەردەم میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كەناڵێكی بەهەڵوێست وجوامێر بووە".

دەقی پەیامەکە

بەرێزان بەرێوەبەر و كارمەندانی دەزگای میدیای كوردسات

 گەرمترین پیرۆزبای یادی (٢٥) ساڵەی دامەزراندنی كوردساتی ئەزیزتان لێدەكەم و هیوای باشتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

كوردسات هەردەم میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كەناڵێكی بەهەڵوێست وجوامێر بووە، هەمیشە وەك دەزگایەكی میدیایی پرۆفیشنەڵ مامەڵەی لەگەل رووداوەكاندا كردووە و بەپێی پرەنسیپەكان ، رۆڵی دیاری هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵك، 

هیوادارم لە دەستپێكی وەرزی نوێیدا خەرمانی بەبەركەت بێت دووبارەپیرۆزە.

 

براتان

شاهۆعوسمان 

جێگری پارێزگاری سلێمانی.