د.خەسرەو گوڵ: کوردسات نموونەیەکی دیار و گەشاوەی میدیای کوردییە
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
د.خەسرەو گوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە یادی کوردساتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ کوردسات نموونەیەکی دیارو گەشاوەی میدیای کوردییە ، کە هەمیشە لەسەر یەک هێڵی پیشەیی ، کوردستانی بەرپرسیارانە ، پەیامەکانی گەیاندووەو نەبۆتە بەشێک لەو فەوزا میدیایەی کە بەداخەوە دوور لەبنەماکانی کاری راگەیاندن و بە ئەجندایی ئاڕاستەکرا کار دەکەن بۆ شێواندنی کۆمەڵگاکەمان.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات
لەیادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کوردساتی ئازیز لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم ، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخواز .
کوردسات نموونەیەکی دیارو گەشاوەی میدیای کوردییە ، کە هەمیشە لەسەر یەک هێڵی پیشەیی ، کوردستانی بەرپرسیارانە ، پەیامەکانی گەیاندووەو نەبۆتە بەشێک لەو فەوزا میدیایەی کە بەداخەوە دوور لەبنەماکانی کاری راگەیاندن و بە ئەجندایی ئاڕاستەکرا کار دەکەن بۆ شێواندنی کۆمەڵگاکەمان .
شانازی بە مێژووی کارکردنتانەوە دەکەین ، بەرێزیشەوە رۆڵ و ماندووبوون و خەمخۆری خوشکی ئازیزمان و دامەزرێنەی دەزگای میدیایی کوردسات خاتوو ( هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ) بەرزرادەگرین . کەپەرۆشانە لەخەمی پاراستنی بەهابەرزەکانی کۆمەڵگاکەمان و بنیادنانی میدیایەکی سەنگین و پیشەیدا بوو . کە خزمەتەکانی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە و هیوای سەلامەتی هەمیشەیی بۆ دەخوازین .
ئێوەش هەر شادبن ، چاوەڕێی گۆڕانکاری و هەنگاوی گەورەترتان لێدەکەین .
د. خەسرەو گوڵ