بریکاری وەزارەتی دادی هەرێم پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەکات
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی هەرێم پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و رایگەیاندووە، کەناڵی كوردسات هەمیشە بەپێی یاسای رۆژنامەگەری کوردی هاوتەریب بووە.
بریکاری وەزارەتی دادی هەرێم رایگەیاندووە، "بەبۆنەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و دەستی ماندووبونتان دەگوشم و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دیارە کەناڵی كوردسات هەمیشە بەپێی یاسای رۆژنامەگەری کوردی هاوتەریب بووە و لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانكارییانەدا كە عێراق و هەرێمی كوردستان بەخۆیەوەی بینیوە خۆی گونجاندووە و لاینەداوە لە یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی".
باسی لەوەشکردووە، "کوردسات توانیویەتی پارێزگاری لە وێنا پیشەییەكەی خۆی بكات لە رووماڵكردنی رووداو و هەواڵەكان و هەمیشە پێشەنگ و مەشخەڵهەڵگری ڕاستی و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە".
سبەینێ ١ی ١ی ٢٠٢٥، تەمەنی دەزگای میدیایی کوردسات دەبێتە ٢٥ ساڵ و ماوەی ٢٥ ساڵە ئەو دەزگایە وەک ماڵێک بۆ هەمووان، خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لە خەمی زمان و کلتور و بەها کۆمەڵایەتییەکاندایە.