بەڕێوەبـەری گشتی چـاكسازییەكانی هەرێم: كوردسات بووەتە دەنگ و رەنگی هەموو كـوردان
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئیحسان عەبدولرەحمان بابان
ئیحسان عەبدولرەحمان بابان بەڕێوەبــەری گشتی چــاكسازیەكـانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەناڵی کوردسات دەکات و دەڵێت، "کوردسات وەک هەمیشە دەنگ وڕەنگی کوردان بووە، کەناڵێکی هاوسەنگ و پارێزەری کەلتور و مێژووی گەلی کورد بووە".
دەقی پەیامەکە
احســـان عبدالـرحمن بــابـــان
بەڕێوەبــەری گشتی چــاكسازیەكـانی هەرێمی كوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵی کوردساتی ئازیز دەکەم ، کوردسات وەک هەمیشە دەنگ وڕەنگی کوردان بووە، کەناڵێکی هاوسەنگ و پارێزەری کەلتور و مێژووی گەلی کورد بووە ، لەسەرجەم بوارەکان دا پێشەنگ بووە لە پاراستنی یەکڕیزی وتەبایی نێو ماڵی گەلی کوردستان ، وە پـــابەند بە بنەماكانی كـــاری رۆژنامەوانی ئەركەكـــانی بەجێگەیاندووەو مامەڵەی لەگــەڵ رووداوەكـــان كـــردووە.