کەناڵی گەلی کوردستان لە یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ کوردسات وەک هەمیشە دەنگی کوردان بووە و لەسەر هەمان رێگاو رێچکە بەردەوامە کوردسات هەمیشە کەناڵە دڵخوازەکەی خێزانی کوردی بووە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:

٢٥ ساڵ داهێنان و کۆکردنەوەی خێزان پیرۆزبێت ...

بەڕێز بەڕێوەبەرو کارمەندانی کەناڵی ئازیزی کوردسات بەناوی کەناڵی گەلی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی دامەزرێنەران و سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو یەک بەیەکی کارمەندانی کەناڵە ئازیزەکەمان دەکەین کوردسات وەک هەمیشە ماڵی هەموان ببووە کوردسات وەک هەمیشە دەنگی کوردان بووە و لەسەر هەمان رێگاو رێچکە بەردەوامە کوردسات هەمیشە کەناڵە دڵخوازەکەی خێزانی کوردی بووە لە هەرکوێ یەکی دنیا ببون بۆیە لە ٢٥ ساڵەی دامەزراندیدا هیوادارین کوردسات هەمیشە گەشاوە و  بەرەوپێش هەنگاوی زیاتر و زیاتر بنێت ... 

دوبارە پیرۆزە و هەر سەرکەوتووبن ...

کەناڵی گەلی کوردستان ..