حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردساتدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو رۆژنامەنوسان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات دەکات و دەڵێت، "کەناڵی کوردسات خاوەنی شۆڕشێکی میدیایی نوێگەر بوو کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە سات بە سات لە گەشەکردن و نوێگەریدا بووە ، و هەوڵیداوە پاکترین و بێخەوشترین هەواڵەکان بگەیەنێتە گوێی بینەرەکانی هەر بەم هۆکارەبووە کە لە ئێستادا بۆتە جێی متمانەی خەڵکی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان".

دەقی پیرۆزباییەکە

ئەنجومەنی پیشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیدای دامەزراندنی كەناڵی كوردسات بروسەكەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو رۆژنامەنوسان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات كرد

کەناڵی کوردسات خاوەنی شۆڕشێکی میدیایی نوێگەر بوو کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە سات بە سات لە گەشەکردن و نوێگەریدا بووە ، و هەوڵیداوە پاکترین و بێخەوشترین هەواڵەکان بگەیەنێتە گوێی بینەرەکانی هەر بەم هۆکارەبووە کە لە ئێستادا بۆتە جێی متمانەی خەڵکی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان.

ماندووبوون‌و ئەزموونی میدیایی (25)ساڵی ڕابردووتان بەرز دەنرخێنین ماییەی ستایشە, بەدڵنیاییەوە بەشێكی سەرەكیە لەمێژووی میدیای كوردی‌و بەتایبەتی ئەزموونێكی نوێ‌‌و ناوازەی میدیای بینراوبوو لە كوردستاندا

ئومێدەوارین كوردسات لەساڵی نوێی تەمەنیدا درێژە بەسیاسەتی راست و دروستی خۆی بدات.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی شاشە ڕەنگینەکەی کوردسات لە سەرجەم کارمەندانی پیرۆزدەکەم سەرکەوتوو سەرفرازبن.

حاجی مەسیفی

سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان