ئارێز عەبدوڵڵا نووسەر و رووناکبير، پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکات بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی و دەڵێت، "کوردسات کەنالێکی هاوسەنگ، راستگۆ، سەقامگيرە".

دەقی پەیامەکەی

بە بۆنەی تێپەڕبوونی بيست و پێنج ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کوردسات پێرزباييەکی گەرم لە تەواوی خەلکی کوردستان و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی دەکەم.

لە ماوەی رابردوو کوردسات رۆلێکی زۆر کارا و کاريگەری لە مەيدانی راگەياندن و کولتوری گێڕاوە.

کوردسات کەنالێکی هاوسەنگ ، راستگۆ ، سەقامگيرە و لە بواری کۆمەلايەتی و فەرهەنگی کوردەواری لە پلەيەکی زۆر بالادا يە.

هيوای بەردەوامی و پێشکەوتن بۆ ئەو کەنالە گرنگ و بەڕێزە دەخوازم.

ئارێز عەبدوللا

نووسەر و رووناکبير