زیاد جەبار: کوردسات شاشە جوانەکەی ناو ماڵی کوردانە
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
زیاد جەبار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە کوردسات دەکات بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی و دەڵێت، "کوردسات شاشە جوانەکەی ناو ماڵی کوردان پەیام و ستراتیژی کاری میدیاییەکەی لەگەڵ کلتوری کوردی و بەهای کۆمەڵایەتی گرێداوە و وەکو کەناڵێکی دانسقە لەئاستێکی بەرزدا درێژە بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دەدات".
دەقی پیرۆزباییەکەی
بەبۆنەی یادی (٢٥)ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی کەناڵە ڕەنگینەکەتان دەکەم و سەرکەوتن و پێشەنگی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردسات شاشە جوانەکەی ناو ماڵی کوردان پەیام و ستراتیژی کاری میدیاییەکەی لەگەڵ کلتوری کوردی و بەهای کۆمەڵایەتی گرێداوە و وەکو کەناڵێکی دانسقە لەئاستێکی بەرزدا درێژە بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دەدات، کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکان لەدەوری شاشە ڕەنگینەکەی ناوازەیی کوردسات دەردەخات.
دووباره پیرۆزبێت ساڵیادی دامهزراندنی ئهم كهناڵه كوردییه ڕەسەنە.
زیاد جەبار
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی