ئاراس محەمەد ئاغا: کوردسات هەمیشە پێشەنگە لەگواستنەوەی دەنگ و رەنگی هەموو کوردێك
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات.
دەقی پەیامەکە
ھەڤالانی خۆشەویست بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات.
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم و ھەڤالانم لە مەلبەندی حەوتی نەینەوا ئاڕاستە دەکەین بۆیادی (٢٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندن و دەست پێکی ساڵی نوێ کارکردنتان.پیرۆزە ئەو یادە لەتەواوی ستاف و کارمەندان و بینەرانیش.
دەزگای میدیایی کوردسات، جگە لە کاری پیشەیی و لە بەرچاوگرتنی ئیتکی رۆژنامەگەری، هاوکات دەنگ و رەنگی هەموو کوردانیش بووە و خەمی میللەتەکەی لە کۆڵ ناوە و گرینگی بە مەسەلەی خاک و نەتەوەکەی داوە، لەم روەوە گرنگی و بایەخی زۆری بە نەینەوا و ناوچە جێناکۆکەکان داوە ئەمەش جێگای شانازی ھەموو ئەندامان و لایانگرانی یەکێتیە لەم دەڤەرە.
کەناڵی کوردسات وەک یەکەم میدیایی کوردی هەمیشە کەناڵێکی ئاشتی خوازو خزمەتێکی زۆری بەتەواوی بوارەکان کردووە، ڕۆڵی باشی بینیوە لەبەرەو پێش بردن کۆمەڵگا و نوێ گەری لەمیدیای کوردیدا هەمیشە پێشەنگ بووە لەگواستنەوەی دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردێک لە ھەر شوێنێکی ئەم جێھانەدا.
کەناڵێکی تەواو پڕۆفیشناڵ بووە لەکارەکانی و بەرنامە جوانەکانی، هیوادارم لەداهاتووش بەردەوام بن لەوکارە نموونەو جوانانەی پێشکەشتان کردووە، ئەو سەکۆیە بەرنەدەن کەبونەتە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردێک.
هەمیشە نوێگەرو تایبەت و داهێنەر بووە، ساڵی نوێتان پڕبێت لەداهێنان و بەردەوامی و نوێگەری.
دووبارەئەم یادەتان لێ پیرۆزبێت ھیوادارم ھەمیشە تەمەن درێژ و سەرکەوتوونتان بۆ دەخوازم.