جەلال شێخ ناجی: کوردسات جێگای رەزامەندی هەموومان بووە
سام
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، پیرۆزبایی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندن لە کوردسات دەکات و لە پایەمێکیدا دەڵێت، "کوردسات وەک میدیایەکی بەرپرسیارو نیشتمانیی بەرنامەکانی جێگای رەزامەندی هەموومان بووە ، خزمەتەکانی ، سیاسەتی میدیایی ئاڕاستەکراوی کە دەرهاویشتەی پێکهاتەی فرەڕەنگی کوردەوارییە ، وایکردووە ببێتە جێگای متمانەی هەموومان و وەک کەناڵێکی نیشتمانیی جێی خۆی بکاتەوە. کەئەمەش کوردسات لە میدیاکانی تر جیادەکاتەوە".
دەقی پەیامەکە
بەڕێزانمان لە دەزگای میدیایی کوردسات
یادی ٢٥ هەمین ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لەهەموولایەکتان پیرۆزبێت ، دەستی ماندووبوون ، داهێنان ، کۆشش و بەردەوامیتان لەخزمەتکردنی راگەیاندنی سەنگین و پیشەیی دەگوشین ، و هیوای گەشەکردن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین .
کوردسات وەک میدیایەکی بەرپرسیارو نیشتمانیی بەرنامەکانی جێگای رەزامەندی هەموومان بووە ، خزمەتەکانی ، سیاسەتی میدیایی ئاڕاستەکراوی کە دەرهاویشتەی پێکهاتەی فرەڕەنگی کوردەوارییە ، وایکردووە ببێتە جێگای متمانەی هەموومان و وەک کەناڵێکی نیشتمانیی جێی خۆی بکاتەوە. کەئەمەش کوردسات لە میدیاکانی تر جیادەکاتەوە .
بەو هیوایەی لەساڵی نوێی کارکردنتاندا پێشکەوتنی زیاتر ببینن و خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەتان بکەن .
جەلال شێخ ناجی
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری