رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە یادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەڵێت كوردسات هەردەم میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كەناڵێكی بەهەڵوێست وجوامێر بووە، هەمیشە وەك دەزگایەكی میدیایی پرۆفیشنەڵ مامەڵەی لەگەل رووداوەكاندا كردووە.

دقی پەیامەکەی:

بەرێزان بەرێوەبەر و كادر و كارمەندانی دەزگای میدیای كوردسات

لەدڵەوە گەرمترین پیرۆزبای یادی (٢٥) ساڵەی دامەزراندنی كوردساتی ئەزیزتان لێدەكەم و هیوای باشتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

كوردسات هەردەم میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیاربووە لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و كەناڵێكی بەهەڵوێست وجوامێر بووە، هەمیشە وەك دەزگایەكی میدیایی پرۆفیشنەڵ مامەڵەی لەگەل رووداوەكاندا كردووە و بەپێی پرەنسیپەكان و یاساكانی كاری پیشەی رۆژنامەوانی هەمیشە رۆڵی دیاری هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵك، توانیویەتی بەكارامەی خۆی  و پیشەگەریانە پارێزگاری لە فەرهەنگ و كلتوور و رۆشنبیری نەتەوەكەمان بەبێ جیاوازی بكات.

هیوادارم لە دەستپێكی وەرزی نوێیدا خەرمانی بەبەركەت بێت و پێگە و سەنگینی خۆی باڵاتر بكات، بەبەرهەمە ناوازەكانی میوانێكی هەمیشەی ماڵەكانمان بێت دووبارەپیرۆزە.