فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پیرۆزبایی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و دەڵێت، "لە ئاست ئەرکە کوردستانی و نیشتیمانێکانیشیدا کوردسات نمونەیەکی جیاوازی پەرۆشی و دڵسۆزی نیشانداوە".

دەقی پیرۆزباییەکەی 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیای کوردساتەوە پیرۆزبای گەرمتان ئاراستە ئەکەم، خوازیارم ساڵی نوێ تەمەنی کوردسات ساڵی بەخششی زیاتربێت، بێگومان (٢٤)ساڵی رابردووی کوردسات دەسکەوتی گەورەی فەرهەنگی و سیاسی زۆری تێدا بوەو لە ئاست ئەرکە کوردستانی و نیشتیمانێکانیشیدا کوردسات نمونەیەکی جیاوازی پەرۆشی و دڵسۆزی نیشانداوە، کەرکوک و خانەقین و شەنگال و تەواوی ناوچە کوردستانیەکان لای کوردسات جێگاو پێگەیەکی دیاری هەبوەو هەمیشە هەوڵی داوە ناسنامەی کوردستانی بوونیان بپارێزێت و گیانی برایەتیش لە نێوان پێکهاتەکانیدا قوڵ بکاتەوە، بە ئومێدەوە چاوەڕێن لە (٢٥ )ساڵەی تەمەنیدا کوردسات وەک هەمیشە براندی میدیای ناو خێزان و نیشتیمانەکەمان بێت.

فەهمی بورهان

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم