د. زێندین مەولود ئامۆکەیی بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی ٢٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات دەکات و دەڵێت، "شاهیدی ئەوەین کوردسات یەکێکە لە کەناڵە سەنگین و درەوشاوەی کوردستان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەمیشە بابەتیانە و بەبێ جیاوازی دەنگ و داواکاری هاووڵاتیانی بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە و هاوسەنگی پاراستووە".

دەقی پیرۆزباییەکە 

بەبۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی کەناڵی کوردساتەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەر و کارمەند و ستافە بەڕێزەکەی دەکەین.

دەکرێت بڵێین و شاهیدی ئەوەین کوردسات یەکێکە لە کەناڵە سەنگین و درەوشاوەی کوردستان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەمیشە بابەتیانە و بەبێ جیاوازی دەنگ و داواکاری هاووڵاتیانی بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە و هاوسەنگی پاراستووە، چاوەڕوانی ئەوە لە کوردسات دەکرێت کە وەک ساڵانی ڕابروو لەساڵی نوێی تەمەنیدا بەرنامە و پرۆژەی جوانتر ببینین و هەمیشە خزمەت بە دۆزی رەوای کورد و هەرێمی کوردستان بکات.

 

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی