فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی: چڵە نێرگزەکەی كوردساتی شیرین ٢٥ ساڵە لە هەر چوار وەرزەکەدا بەرامەی دێت
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و رایگەیاندووە، "لای هەمووان، چڵە نێرگزەکەی كوردساتی شیرین ٢٥ ساڵە لە هەر چوار وەرزەکەدا بەرامەی دێت".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا و بەبۆنەی ٢٥ـەم ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی درەوشاوەی تەمەنییەوە، بەناوی بەڕێز (هندرین هیوا موفتی) بهڕێوهبهرى گشتى فڕۆكهخانه و بهرێزان بهرێوهبهر و لێپرسراوان و ئەفسەران و پزیشک و فهرمانبهرانى فڕۆكهخانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین".
ئەوەش هاتووە، "لای هەمووان؛ چڵە نێرگزەکەی (كوردسات)ی شیرین (٢٥) ساڵە لە هەر چوار وەرزەکەدا بەرامەی دێت، هیوادارین بەو جوانی و سەنگینیەوە، هەمیشە له گهشهسهندن و پێشكهوتنى بهردهوامدابن، بۆ پێشخستنى زیاتری کاری میدیایی لهكوردستان دا".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لەم بۆنەیەدا دەستخۆشیی و ماندونەبوون لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندە ماندوونەناسەکانتان دەکەین و هیوای لەشساغی و سەرکەوتتنتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین لە ساڵی نوێی تەمەنی کوردساتدا بەردەوامبن لە داهێنان".
سبەینێ ١ی ١ی ٢٠٢٥، تەمەنی دەزگای میدیایی کوردسات دەبێتە ٢٥ ساڵ و ماوەی ٢٥ ساڵە ئەو دەزگایە وەک ماڵێک بۆ هەمووان، خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لە خەمی زمان و کلتور و بەها کۆمەڵایەتییەکاندایە.