بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی "شێخ قادر شێخ عوسمان تاڵەبانی" پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت، ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی ماتەمتانم.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...
برا و ھاوکاری بەڕێزم کاک شێخ جەمال تاڵەبانی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و تێکۆشەر کاک شێخ قادر شێخ عوسمان تاڵەبانی، برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی ماتەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان