٦٤٠ ئاوارەی دیکەی لوبنانی گەیشتنە عیراق

2024-10-06   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، لە دەروازی سنوری قائیم پێشوازیان لە ٦٤٠ ئاوارەی لوبنانی کردووە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر راسپاردەی ئیڤان فائیق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە دەروازەی قائیمی خۆرئاوای عیراق پێشوازییان لەو ھاوڵاتیە لوبنانیانە کردووە کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون. 

دەشڵێت، لەو چوارچێوەیەدا پێشوازیان لە ٦٤٠ ئاوارەی لوبنانی کردووە و پێویستیەکانیان بۆ دابین کراون. 

بەپێی ئامارەکان، تائێستا پێنج ھەزار و ٦٩٣ پەنابەری لوبنانی روویانکردووەتە عیراق.