ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە رفعەت عەبدوڵا و شاڵاوی عەلی عەسکەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عەبدوڵا کانی بەردینی لێپرسراوی بازنەی دوکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئۆرگانەکانی یەکێتی، سەردانی شێخ هاوڕێ کاکەحەمە، رابەری بزووتنەوەی حەقە و خانەقای کلکەسماقیان کرد.
لەو سەردانەدا رفعەت عەبدوڵا، سڵاوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێ راگەیاندن و ئاماژەی بە رۆڵی بزوتنەوەی حەقەکان کرد، لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردا و بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێی بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال کە رۆڵی کاریگەریان هەبووە لەسەرخستنی شۆڕشدا.
هەروەها شێخ هاوڕێ کە تێکۆشەرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردایەتی و یەکێتی بووە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، هەمیشە رێبازی کوردایەتیان هەڵبژاردووە و کوردپەروەربوون بۆیە بەپێویستیان لەنزیکەوە خەبات و تێکۆشانتان بەرز بنرخێنێت.
لای خۆیەوە شێخ هاوڕێ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانە و خەجتی لەوەکردەوە، هەمیشە بزوتنەوەی حەقە لە رێبازی کوردایەتی لانادات، هەمیشە دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بوون، مێژووی یەکێتی مێژوویەکی پڕ شانازییە بۆ هەموو کورد.