زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی ئامادەنەکردنی بەشە ناوخۆییەکان و پاکنەکردنەوەیان دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ دوادەخرێت.
زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ لە ئەمڕۆ ٢٨ی ئەیلولەوە دەستپێبکات، بەڵام بەھۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەکردن و پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکان دەوامی خوێندنی زانکۆ دوادەخرێت.
رۆژی ١٢ی ئەم مانگە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، دەوامی خوێندکارانی زانکۆ لە ٢٨ی مانگەوە دەستپێدەکات بە مەرجێک سەرجەم پێداویستیەکانی بەشەناوخوییەکان تەواوبکرێن و رێکارە دارایی و کارگێڕیەکانی گرێبەستی پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکان بە ئەنجام بگات.