لە ١٥ ناوچەی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەنرا.
پارێزگاری وان لە راگەیەنراوێکدا سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە ١٥ ناوچەی پارێزگای وان بە پێی یاسای سەربازی راگەیاند و دەڵێت لەو ماوەیەدا رێگە بە ھیچ ھاتوچۆیەکی ھاوووڵاتیان نادرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە تائێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چەندین جار بەبیانوی پاراستنی ئەمنیەت، بۆ رووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندان و رێگریکردن لە گردبونەوەکان لە سەنتەری شارەکان قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاندووە.