لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەنرا

28/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

لە ١٥ ناوچەی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەنرا.

پارێزگاری وان لە راگەیەنراوێکدا سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە ١٥ ناوچەی پارێزگای وان بە پێی یاسای سەربازی راگەیاند و دەڵێت لەو ماوەیەدا رێگە بە ھیچ ھاتوچۆیەکی ھاوووڵاتیان نادرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە تائێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چەندین جار بەبیانوی پاراستنی ئەمنیەت، بۆ رووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندان و رێگریکردن لە گردبونەوەکان لە سەنتەری شارەکان قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاندووە.