ئێران داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

2کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کەژان
لەدوای کوژرانی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

ئەمیر سەعید ئیرفانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا داوا لە  ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکات، کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشھاتانەی کە ھاتونەتە پێش لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا.

راشیگەیاند، پێویستە ئەنجومەنەکە دەستبەجێ و بێ دواکەوتن بڕیاربدات بۆ وەستاندنی لەشەکرکێشیەکەی ئیسرائیل لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەرنا ناوچەکە بەرەو جەنگی سەرەتاسەری ھەنگاو دەنێت.