لێپرسراوێکی باڵای ئێران داوا لەدەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی و عیراق و سوریا دەکات ئامادەکاری بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری ھێرشی ئیسرائیل.
موحسین رەزایی ئەندامی کۆمەڵەی دیاریکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ھەر کاتێک بێت چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل ھێرشی فراوان بکاتە سەر ھەموو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەوڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتیش لە عێراق و سوریا و ئێران، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی ھەرسێ وڵات بڕیار و رێکاری بە پەلە دەربکەن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھێرش و بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆسەر ئەو سێ ئەو وڵاتە.
وتیشی، تاوان و شەڕانگێزییەکانی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تەنھا بە ئیدانەکردن کۆتایی نایەت و سەرکردەکانی جیھانیش لە رێگەی بێدەنگییانەوە بوونە رێگەخۆشکەر لە بەردەم ناتانیاھۆ بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر.