لە باکوری کوردستان ٣٠ بەڕێوەبەری دامەزراوە و مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەرکران

20کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
هادی
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان لە باکوری کوردستان ٣٠ بەڕێوەبەری دامەزراوە و مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەرکران

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی مامۆستایانی زمانی کوردی لە ٢٤ی ئەیلولەوە تا ئێستا ٣٠ بەڕێوەبەری دامەزراوە و مامۆستای زمانی کوردی لە حەوت ناوەندی زمان دەستبەسەرکراون.

راشیگەیاندوە، لەو ژمارەیە ٢٨ کەسیان بە مەرجی چاودێری ئازادکراون، بەڵام رەفعەت رۆنی، ھاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵگەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن زیندانی کراوە.

ناوەندەکانی زمان لە شارەکانی باکوری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر زمانی کوردی و دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی زمانی کوردیی بە نایاسایی دادەنێن و داوا دەکەن، دەستبەجێ دەستبەسەرکراوان ئازاد بکرێن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی یاسا چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە زمانی کوردی تاوان نییە، مافی ھەموو کوردێکە لە ھەر بوارێکدا بژی و ئەو زمانە بپارێزێت، دەستبەسەرکردن و قەدەغە و ھەڕەشە لە چالاکییەکانی زمانی کوردی نایاساییە.