سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵای راگەیاند

20کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سوپای ئیسرائیل بەرەسمی کوژرانی حەسەن نەسروڵای راگەیاند، حزبوڵاش تائێستا بێدەنگی ھەڵبژاردووە.

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سوپای وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، لە ھێرشەکانیاندا بۆسەر چەند بارەگایەکی سەرەکی حزبوڵا لە باشووری لوبنان، دڵنیابوونەتەوە کە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵا و سەرکردیەکی باڵا بە ناوی عەلی کەرکی و دوو لێپرسراوی تری حزبوڵا لەو بۆردومانانەدا کوژراون، بەڵام لە بەرامبەردا تائێستا حزبوڵا و دەسەڵاتدارانی لوبنانیش لەو بارەیەوە بێدەنگن و ھیچ زیانیارییەکی رەسمییان لەبارەی چارەنووسی نەسروڵا بڵاونەکردووەتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل نزیکەی ٨٥ بۆمبیان بەکارھێناوە بۆ کوشتنی نەسروڵا  و ھەر لەو ھێرش و بۆردومانانەی سوپادا بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵا، زەینەب نەسروڵا کچی حەسەن نەسروڵاش کوژراوە.

سەرچاوەیەکی باڵای حزبوڵاش بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووە، لە دوای ھێرشەکانی سەر باشووری لوبنان کە چەند بارەگایەکی سەرەکی حزبوڵا کرانە ئامانج، ھیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای حزبوڵا نەماوە و سەرجەم پەیوەندییەکان بچڕاون.