ناتانیاھۆ لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو نەخشەی خستەڕوو

22کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نیویۆرک دوو نەخشە دەخاتەڕوو کە یەکێکیان بە نیعمەت و ئەویتریشیان بە نەخشەی تیرۆر و نەفرەت وەسف دەکات.

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا دوو نەخشەی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو و رایگەیاند، نەخشەی یەکەم کە ھێڵە سورەکەی لەسەرە پردێکی لۆجستییە لە ھندستانەوە بۆ باشووری ئەوروپا کە بە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و دەڵێت دەبێتە نیعمەتێکی گەورە بۆ ھەموو وڵاتانی ناوچەکە.

وتیشی، نەخشەی دووەم کە بەشێکی رەشکراوە و عێراق و سوریا و لوبنان دەگرێتەوە، سنوری ھەژموون و دەسەڵاتی ئێرانە لە ناوچەکە کە بەوتەی ناتەنیاھۆ بووەتە سەرچاوەی تیرۆر و نەفرەت و ھەڕەشە و مەترسی بۆ تەواوی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و خودی ئەو وڵاتانەش کە ھەژموونی ئێرانیان بەسەردا زاڵە.