وەزارەتی دارایی: سبەینێ خشتەی موچەی مانگی ئەیلوول رادەگەیەندرێت

7کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سبەینێ خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی ١٠٩ ملیار و ٦٦٣ ملیۆن و ٣٢٩ ھەزار دیناری وەک شایستەی راگیراوی موچەی مانگەکانی ئایار، حوزەیران، تەممووز و ئاب و ئەیلولی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەو موچەخۆرانەی ناویان لە یەکچوو بوو لەگەڵ ئەو موچەخۆرانەی بایۆمەتریان کێشەی تێدابوو خەرجکرد.

راشیگەیاندووە، بڕی ئەو پارەیەی لە ئێستادا لە بەردەستی وەزارەتی دارایی ھەرێمدایە بۆ موچەی مانگی ئەیلول نزیکەی ٨٠٠ ملیار دینارە و بڕی پارەی پێویستیش بۆ موچەی مانگی ئەیلول نزیکەی ٩٩٧ ملیار دینارە.

دەشڵێت، زۆربەی کێشەکانی موچە چارەسەر کراون و ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول رادەگەیەندرێت و وەفدی تەکنیکی وەزارەتی دارایی ھەرێمیش لە بەغداد دەمێنێتەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەھەماھەنگیدا دەبێت بۆ چارەسەری تەواوی شایستە راگیراوەکانی چەند مانگی رابردوو.